بۆکان/نادیار بوونی چارەنووسی شارۆمەندێک دوایی تێ پەڕینی ۳۱رۆژ لە لایان ئیتلاعاتەوە

هانا:دوایی تێپەڕینی ۳۱رۆژ لە دەستبەسەر کرانی”حوسەین قورەیشی”خەڵکی بۆکان تاهێستاش چارەنوسی نادیارە.

ئەم شارۆمەندە کوردە بە بێ بەلگەی یاسایی دەستبەسەر کراوە و لەراگوێزاوە بۆ بەندیخانەی ورمێ, ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکرانی لە مافەکانی خۆیی وەک,حەقی چاۆپێکەوتن,پەیوەندی تەلفونی,و بوونی پاڕێزەر بێ بەش بوە.
"حوسەین قورەیشی"رۆژی پێنج شەمە"۲۷ ژانووییەی ۲۰۲۲"لە لایان هێزەکانی ئیتلاعاتی حوکمەتی ئیران بە بێ بەلگەی یاسایی و سەرەرۆیانە قۆڵبەست کراوە و رەوانەی بەندیخانەی ورمێ کرا تا کاتی ڕێکخستنی ئەم هەواڵە لە بارودۆخی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریە لە بەردەست دا نیە

RELATED ARTICLES

Most Popular