هانا: “هادی رۆستەمی” بەندکراوی خەڵکی ئیلام کە لە بەندیخانەی بۆکان بەندکراوە بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتی بە سزای پەڕاندنی قامکەکانی مانی لە خواردن گرتووە.
پێنج ساڵ لەوەپێش دادگای ورمێ سزای ٤ ساڵ زیندان و پەڕاندنی ٤ قامکی دەستی و ٨٠ قەمچییان بە سەر ناوبراودا سەپاندبوو. ئێستا دوای پێنج ساڵ دەستبەسەریی، بۆ ناڕەزایەتی بە نادیار بوونی چارەنووسی خۆی چەسپی لە دمی داوە و مانی لە خواردن گرتووە.
هادی رۆستەمی بە تۆمەتی ٢٨ جار دزی کە بە وتەی خۆی ئاگای ٢٠ جاریان نەبووە، تۆمەتبار کراوە و سەرەڕای رەتکردنەوەی ئەو تۆمەتانە لەلایەن "هادی رۆستەمی"یەوە و پارێزگاری لە خۆی، بەڵام ئەم سزایەی بەسەردا سەپاوە.
ناوبراو دوای هەوڵی زۆر لە رێگای ناوەند و سەرچاوەی جۆراوجۆرەوە وەک بەرپرسی دەزگای دادوەری، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە و ئاکامی نەبووە.
