هانا: رۆژی دووشەممە ١٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ – (٥ی ئاوریلی ٢٠٢١)، لاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵانەی خەڵکی بۆکان ئاگری لە جەستەی بەرداوە.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "محەممەد فەرهادی" ٢٥ ساڵ تەمەن و خەڵکی بۆکان راگەیەندراوە.
ناوبراو بە هۆی هەژاری و نەداری و بێکاری درێژماوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و لەشی بە خەستی سووتاوە.
ناوبراو بە هۆی کاریی بوونی سووتان و برینی زۆری لەشی رەوانەی ناوەندە تەندروستییەکانی ورمێ کراوە و دۆخی تەندروستی ئەو شارۆمەندە کوردە خراپ و ناسەقامگیر راگەیەندراوە.
کێشەی ئابووری و هەژاری، نەخۆشی دەروونی، گوشاری فەرهەنگی، گیروگرفتی سیاسی و گوشارە کۆمەڵایەتییەکان لە هۆکارە باوەکانی خۆکوژین لە کۆمەڵگای ئێران و رادەی خۆکوژی لە کوردستان لە بەشەکانی دیکەی ئێران زیاترە.