هانا: “جەلال وەفایی” شارۆمەندی کوردی خەڵکی بۆکان که لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵەوە دەستبەسەر و دواتر بە بارمتە ئازاد کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومتی ایرانەوە سزای پێنج مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا جەلال وەفایی، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ئەو شارەوە بە تۆمەتی "بڵاوكردنهوهی پڕوپاگەندە دژی نیزام" سزای پێنج مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
شایانی باسە ڕۆژی هەینی ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان بە بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری هەڵیان کوتایە سەر ماڵی "جەلال وەفایی" و دوای پشکنینی ماڵەکەی دەستبەسەریان کرد و دواتر لە رێکەوتی ١٨ی پووشپەڕدا بە بارمتەی ۳۰۰ میلوون تمەن بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
