ھانا: بەپێی ئەو ھەواڵانەی گەیشتوون، شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی بۆکان بە ناوی “عەلی زولفی” لە لایەن دادگای حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە بە تاوانی پرۆپاگەندە دژی “نیزام” سزای ٤ مانگ و دە رۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
بەگوێرەی ئەم راپۆرتە، ناوبراو لە مانگی بەفرانباری "١٣٩٩ " لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکانەوە دەسبەسەر و رەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرابوو.
شایانی باسە، ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە مافی بوونی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو و دوای تێپەربوونی مانگێک بە دانانی بارمەتەی ٢٠٠میلۆنی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.
