هانا: هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لە راپۆرتێکدا لە سەپاندن و پەسند کردنی سزای سێدارە بۆ شارۆمەندێک و هەروەها سزای ١٥ ساڵ بەندکراون بۆ شارۆمەندێکی تر ئاگاداریان کردین.
بەپێی ئەم راپۆرتە، "مەتین خزری" تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی بۆکان سزای سێدارەی لەلایەن دەزگای قەزایی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە بەسەردا سەپاوە. هەرەوەها "حسێن ئەحمەدپوور" سزای ١٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە هۆکاری دەسبەسەرکران و سزادانی ئەم دوو شارۆمەندە کوردە، هاوکاری لەگەڵ "کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران" راگەیەندراوە. شایانی باسە ئەم دوو شارۆمەندە ماوەی ٧ ساڵە لە بەندیخانەی بۆکان دەستبەسەر کراون و لە مافی پشوو و هاتنەدەر بۆ چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەیان بێ بەشن.
