بۆکان: دەستبەسەر کردنی شارۆمەندێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بانە 

هانا: رۆژی پێنجشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٠ – (١ی ژولای ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی لە “بانە” دەستبەسەر کراوە. 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "ئاڕمان زینەتی" تەمەن ٢١ ساڵ خەڵکی "میراوا"ی بۆکان راگەیەندراوە. 
بەپێی ئەو راپۆرتانەی بۆ هانا هاتووە، ناوبراو ماوەیەک ئەندامی حزبێکی کوردی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێران بووە و دوای ئەوەی لەو حزبە چۆتەدەر، گەڕاوەتەوە بۆ ئێران. ناوبراو لە کاتی گەڕانەوەدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بانەوە دەستبەسەر کراوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular