هانا: رۆژی دووشەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٠ – (٢٤ی مەی ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەەر کرا.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "سۆران شەریفیان" خەڵکی بۆکان راگەیەندراوە.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوون "سۆران شەریفیان" لە دەرمانخانەیەکی بۆکان خەریکی کار بووە کە هێزە ئەمنیەکان بە حوکمی قەزاییەوە هاتوون قۆڵبەستیان کردووە و لەگەڵ خۆیان بۆ شوێنێکی نادیاریان بردووە.
شایانی باسە هێزە ئەمنییەکان لە کاتی گرتنی ئەم شارۆمەندە کوردە دەستیان بە سەر بەشێک لە کەلوپەلەکانی وەک موبایل و کامپیوتێرەکەیدا گرتووە.
سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە بۆ وەرگرتنی زانیاری لە سەر چارەنووسی "سۆران شەریفیان" بەڵام لەو دەمەوە تا ئێستا هیچ ئاکامێکی نەبووە.