هانا: رۆژی شەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠ – (٢٤ی ژولای ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکان دوو شارۆمەندی دیکەیان لە بۆکان دەستبەسەر کردووە.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندانە "کەژاڵ ئەمینی" و "شەمزین محەممەدی" راگەیەندراوە.
هەروەها رۆژی سێشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠ – (٢٧ی ژولای ٢٠٢١)، هیزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیران شارۆمەندێکی تریان بە ناوی "عەزیمە ناسری" دەستبەسەر کردووە.
هاوکات سپای پاسداران رایگەیاندبوو، "لە تێکهەڵچوونێکی چەکدارانەدا لەگەڵ یەکێک لە حزبە کانی کوردستان دوو کەس لە ئەندامانی ئەو تیمە گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش دەستبەسەر کراوە". هەروەها لە درێژەی ئەم راپۆرتەی سپادا هاتووە، "لە بۆکان ٣ شارۆمەندی کوردیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ئەو تیمە دەستبەسەر کردووە".
