هانا: رۆژی چوارشەممە ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٨ی دیسەمبری ٢٠٢١)، چالاکێکی مەدەنی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی بۆکان گواسترایەوە.
هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم شارۆمەندەیان "جەلال وەفایی" خەڵکی بۆکان راگەیاندووە. بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو لە مانگی خرمانانی ئەمساڵدا لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای بۆکان بە سەرۆکایەتی قازی "پەیمان رۆستەمی" بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام پێنج مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو و رەوانەی گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئەم شارە کرابوو.
ناوبراو رۆژی یەکشەممە ٢٧ی پووشپەڕی ئەمساڵ بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی و تا لێکۆڵینەوەی لە سەر پەروەندەکەی دەکری ئازاد کرابوو.
شایانی باسە بەپێی بڕیارێک کە بۆ جەلال وەفایی بەڕێکراوە دەبوو رۆژی "شەممە ٢٠ سەرماوەز" لە بەندیخانە ئامادە بوایە.