بۆکان: دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێک لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە 

هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، رۆژی پێنجشەممە ٧ی رێبەندانی ١٤٠٠ – (٢٧ی ژانوییەی ٢٠٢٢)، هێزەکانی ئیتلاعات شارۆمەندێکیان لە بۆکان دەستبەسەر کردووە. 

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، ناسنامەی ئەم شارۆمەندە "حسێن قوڕەیشی" تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی بۆکانە. هەواڵەکان باس لەوە دەکەن، ناوبراو بە هۆکاری ناڕوون و نەزانراو و بێ بڕیار و بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە لە ماڵەکەی خۆی لە بۆکان قۆڵبەست و بۆ شوێنێکی نادیار رەوانە کراوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular