بۆکان: دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە 

هانا: رۆژی چوارشەممە ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (١ی دیسەمبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێک کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان دەسبەسەر کراوە. 

هاوکارانی هانا لە راپۆرتێکدا ئاگادارایان کردین ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "چینی شەریفی بۆکانی" تەمەن ٣٦ ساڵ و کچی "عومەر" خەڵکی بۆکانە. "چینی شەریفی بۆکانی" خێزاندارە و دایکی منداڵێکە. 
شایانی باسە رۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گەڵاڕێزانی ئەمساڵ "عومەر شەریفی بۆکانی" کە لە بەندکراوانی سیاسییە و باوکی "چینی شەریفی بۆکانی"یە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو. 

"عومەر شەریفی بۆکانی" ساڵی ١٣٧١یش بە تۆمەتی ئەندامەتی یەکێک لە حزبە کوردییەکانی نەیاری حکومەتی ئێران دەستبەسەر و لە دادگای "شۆڕش"ی مهاباد سزای ٧ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو. ناوبراو ساڵی ١٣٧٨ دوای کۆتایی هاتنی سزاکەی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرابوو. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular