بۆکان: بریندار بوونی دوو تازەلاو و ژنێک بە تەقەی هێزەکانی حکومەت 

هانا: بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، لە خۆپیشاندانی جەماوەری خەڵک لە بۆکان بۆ ناڕەزایەتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی، دوو تازەلاو بە ناوەکانی ئومید سەوزی و محەممەد مەلەکی ١٥ و ١٦ ساڵ بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بریندار بوون. 

 

هەروەها لە راپۆرتێکی تردا هاتووە، رۆژی پێنجشەممە ٣١ی خرمانانی ١٤٠١، شارۆمەندێکی ژن بە ناوی پەیوەند پیران تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی بۆکان لە خۆپیشاندانی جەماوەری خەڵک لە بۆکان بۆ ناڕەزایەتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی بریندار بووە. 
جێگای ئاماژەیە دۆخی تەندروستی ئەو شارۆمەندە لە رۆژانی سەرەتاوە ناجێگر بووە و هەر بۆیە لە بەشی چاوەدێری وردی نەخۆشخانە لە ژێر چاوەدێری پزیشکاندا بووە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular