هانا: رۆژی پێنجشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (١٦ی دیسەمبری ٢٠٢١)، “عەلی زولفی” خەڵکی بۆکان لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.
بەپێی راپۆرتی گەیشتوو، ناوبراو رۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٩ بە بێ بەڵگە و بڕیاری یاسایی لە ماڵەکەی خۆی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و رۆژی یەکشەممە ٣ی ڕەشەممەی ١٣٩٩ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەن لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.
شایانی باسە عەلی زولفی بە تۆمەتی "تەبلیغ دژی نیزام" ٤ مانگ و ١٠ رۆژ بەندکرانی لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای بۆکانەوە بە سەردا سەپابوو. ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە هەموو مافێکی یاسایی و سەرەتایی وەک بوونی پارێزەر، بێبەش کرابوو.
