رۆژی چوارشەممە ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ – (٢٤ی مارسی ٢٠٢١)، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی سەلاسیباوەجانی بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پێکراوە و بە توندی بریندار بووە.
ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کوردە "سابیر عەزیزی" خەڵکی سەلاسیباوەجانی راگەیەندراوە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە لە بارودۆخی تەندروستی ناوبراو هەواڵێکمان لەبەردەستدا نییە.
کوشتاری کۆڵبەران بەڵگەیەکی حاشاهەڵنگری جینایەتە لە دژی مرۆڤایەتی کە کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژانە و بەردەوام بەڕێوەیدەبا.