بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت 

هانا: رۆژی پێنجشەممە ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٩ی دیسەمبری ٢٠٢١)، کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بریندار بووە. 

هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردەیان "زاهید قادرنژاد" خەڵکی ئاوایی "بانی هۆ" لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی راگەیاندووە. 
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە سەر سنووری "رەجەبی" لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەخت لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە تەقەیان لێ کراوە و لە ئاکامدا "زاهید قادرنژاد" بریندار بووە. 
شایانی باسە نابراو بۆ چارەسەری برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular