بریندار بوونی کڕێکارێک بە هۆی رووداوی شوێنی کار

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەک بە ناوی”حەسەن وەیسی”، کوڕی مەلا ئەحمەد خەڵکی ئاوای “دێ سۆرخ وەلدبەیگی” و دانیشتووی شاری کرماشان، لە کاتی کارکردندا بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە دارەوە بە سەختی لە ناوچەی سەر و گەدەی بریندار بووە و ئێستا لە بەشی (ICU) لە ژێر چاودێری تایبەت دایە.

بە پێی ئەم سەرچاوەیە، حەسەن وەیسی منداڵێکی کەمئەندامی هەیە.

پێویستە ئاماژەی پێبکرێت؛ هەژاری و بێکاری دیاردەی کرێکارانی کۆچبەر لە کوردستان زیاتر کردووە و سەرەڕای نەبوونی  کەرستەی ئەمنیی کار لە کوردستانی عێراق، کرێکاران بە حەقدەستی کەم سەرقاڵی کاری قورسن و بەهۆی ئەم ماندوێتی و نەبوونی ئەمنیەوە، تووشی ڕووداوی شێونی کار دەبن ، و سەرەڕای ئەمەش بیمەی کار بۆ ئەم کرێکارانە لەبەرچاو ناگیرێت

RELATED ARTICLES

Most Popular