بریندار بوونی کرێکارێک بە هۆی ڕووداوی شوێنی کار

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : لە ڕۆژانی ڕابردوو کارمەندێکی ئیدارەی کارەبا بە ناوی “جەمال مورادی” خەڵکی سەقز ، لە کاتی کار بە هۆی تەزووی کارەباوە بە سەختی بریندار بووە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە ، ناوبراو دەست و قاچی سوتاوە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی کەوسەر کراوە و لە بەشی icu لەم نەخۆشخانەیە خەوێنراوە .

شایانی باسە پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و ئەمنییەتی شوێنی کار ، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کارە و ئەم بارودۆخە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکار لە ساڵدا بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.

RELATED ARTICLES

Most Popular