هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی مافی مرۆڤی هانا، لە رۆژانی رابردوودا کرێکارێکی کورد لە کارخانەیەکی لوولەسازی لە گەڕەکی پیشەسازی “سەلەفچەگان” لە قوم بە هۆی رژانی ئاسنەواڵە قاڵکراو بە جەستەیدا، ٨٠ لەسەدی لەشی سووتاوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوی ئەم کرێکارە کوردە کامڕان سەڵەواتی خەڵکی سنە و نیشتەجێی ساوە، خێزاندار و باوکی کوڕێکی پێنج ساڵان راگەیەندراوە.
هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا رایانگەیاندووە دۆخی تەندروستی ئەم کرێکارە زۆر خراپە و ئێستا لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.