بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە هانا ؛ رۆژی سێشەممە “31 ی ئۆکتۆبری 2023” کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “خالد عوسمانی” تەمەن 29 ساڵ و خەڵکی بانە ، بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە بریندار بووە .
بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەستمان ؛ ناوبراو بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار ، لە بینایەک لە بەرزاییەوە کەوتووەتە خوارەوە و مەچەکی دەستی و یەکێک لە مۆرەکانی پشتی ، شکاوە و لە ئێستادا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تەورێزە .