بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی یەکشەممە “٢ی گوڵانی ١٤٠٣” کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “جەهانگیر بەرزگەر” خەڵکی ئاوایی “زلان”ی سەر بە بەشی ناوەندی جوانڕۆ ، بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی بریندار بووە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو بە هۆی نەبوونی کەرستەی پارێزوار لە شوێنی کار لە قاتی چواری بینایەک ڵە سەفی ئاوای جوانڕۆ کەوتووەتە خوارەوە و چەناگە و دەستی بە قورسی بریندار بووە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، ئەم کرێکارە بریندارە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان ڕاگوێزراوە و دۆخی گشتی خراپ و ناجێگیر ڕاگەینراوە .