بریندار بوونی ١٤ شارۆمەندی خۆپیشاندەر لە سنە 

بە پێی ھەواڵێک کە لە لایەن ھاوکارانی ھانا بە دەستمان گەیشتووە،لە درێژەی بەرێوەچوونی خۆپیشاندان و دەربڕینی نارەزایەتی ،رۆژی شەمە ٨ی ئوکتوبری ٢٠٢٢ شەش شارۆمەندی خۆپیشاندەر لە شەقامی کارئاموزی شاری سنە و ھەروەھا ھەشت شارۆمەندی ناڕازی دیکە ،لە شارۆچکەی ناییسەر سەر بە شاری سنە لە لایەن ھێزە ئەمنیتیەکان بریندار کراون.

شایانی باسە کە لە خۆپیشاندانەکانی رۆژی شەممە لە شاری سنە ٤ کەس لە شارۆمەندانی سنە بە ناوەکانی داریوش عەلیزادە، پەیمان مێنبەری، یەحیا رەحیمی و موحەمەد ئەمینی بە هۆی تەقەی راستەوخۆ و بە گوللەی شەر لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە، گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون و دەیان کەسیش دەسبەسەر کراون . 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular