بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەممە “١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣” لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی نیسان پیکاب و مینی پاسێکی هەڵگری کرێکارانی وەرزی لە ڕێی نێوان سەرچەم بۆ میاندواو لە نزیک ئاوایی “تەک ئاغاج” لانیکەم ٢٠ کەس لە سەرنشینەکانی مینی پاسەکە بریندار بوون .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە . لەم ڕووداوە دوو کەس لە برینداران لە شوێنی ڕووداوەکە چارەسەری پزیشکییان وەرگرتووە و ١٨ کەسیتریان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی بنکەکانی تەندروستی میاندواو کراون .