بریندار بوونی شارۆمەندێک بە هۆی لێدرانی بە چەقۆ لە لایەن هێزەکانی گومرکی رازی

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە “٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٢” شارۆمەندێک بە ناوی “سەڵاحەدین یوسفی” خەڵکی ئاوایی رازی سەر بە کەتولی بەشی ناوەندی شاری خۆی ، بە هۆی هەڵگرتنی چەن کیلۆیەک چایی لە لایەن هێزەکانی جێگیر لە گومرکی رازی بە چەقۆ هێرشی کراوەتە سەر و بە قورسی بریندار بووە .

بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ ناوبراو بەهۆی لێدرانی بە چەقۆ دەست و سەری بە قورسی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی شاری خۆی گواسراوەتەوە .

پێویستە تێبینی بکرێت دۆخی تەندروستی ئەم شارۆمەندە ناجێگیر ڕاگەینراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular