هانا: رۆژی دووشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (١١ی ژولای ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی سەعدی رەحمانی تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “تەمۆغە” لە ناوچەی سەقز لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدرەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە بەرزاییەکانی “کێلە” لە ناوچەی بانە پێکراوە و شانی بە خەستی بریندار بووە.
هەروەها لە راپۆرتێکی دیکەدا هاتووە، کۆڵبەرێکی تر بە ناوی رەشید جامخانە خەڵکی مەریوان لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی سنووری "سەرتەزێن"ی ناوچەی بانە، لە ئاکامای تەقە و راوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی حکومت لە هەڵدێر و بەرزایی چیاکان کەوتووەتەخوار و بریندار بووە.
