بریندارکرانی دوو کۆڵبەری تر 

هانا: لە رۆژانی رابردوودا دوو کۆڵبەری دیکە لە بەرزاییەکانی سەر سنوور لە ناوچەی نەوسوود و شۆشمێ بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بریندار بوون. 

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، رۆژی شەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠١- (١٦ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێک بە ناوی "توورەج کەریمی" بە تەقەی راستەخۆی هێزەکانی حکومەت لە سەر سنوور و لە ناوچەی "کەلەبەر – شۆشمێ" بریندار بووە. 

هەروەها لە درێژەی ئەم راپۆرتەدا هاتووە، رۆژی هەینی ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠١ – (١٥ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێکی تر بە ناوی "نەبی ئەسەدی" خەڵکی جوانڕۆ لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە سەر سنووری نەوسوود بریندار بووە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular