برینداربوونی دوو کۆڵبەر و کچێکی ٤ ساڵان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران 

هانا: رۆژی دووشەممە ۱٥ی خرمانانی ۱٤٠٠ – (٦ی سپتەمبری ۲٠۲۱)، دوو کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی “بڕوێشکانی” ناوچەی بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بە توندی بریندار بوون. 

 

ناسنامەی ئەم دوو شارۆمەندە بریندارە "خەبات سادقی" تەمەن ۲٠ ساڵ و "سدیق تیکابی" تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی سەقز راگەیەندراوە. شایانی ئەو دوو شارۆمەندە بە هۆی سەختی برینەکانیان رەوانەی نەخۆشخانە کراون. 

هەروەها شەوی یەکشەممە ۱٤ی خرمانانی ۱٤٠٠ – (٥ی سپتەمبری ۲٠۲۱)، لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سەر سنووری نەوسوود لە ماشێنێک، کچێکی تەمەن ٤ ساڵان بە ناوی "هایا پەیام" بریندار بوو. 

بەگوێرەی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ، پاراستنی ئەمنییەت و ئاساییشی شارۆمەندان ئەرکی سەر شانی حکومەتی هەر وڵاتێکە. بەڵام هەر وەک لەم دوو هەواڵەی سەرەوە دییبینین لە کوردستان حکومەتی ئیسلامی ئێران گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر ژیان و ئەمنییەت و ئاسایشی خەڵکی کوردستان. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular