بە پێی ڕاپۆرتی گەشتو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ ڕۆژی پێنجشەممە ۸ی گوڵانی ۱۴۰۲، بەشێک لە منداڵان لە دەورووبەری بنکەی سەراو قامیشی سنە یارییان دەکرد و دوو منداڵ بە ناوەکانی ئارشیا نووری ٩ ساڵە و پێشرو سەمەدی ١١ ساڵە بە هۆی تەقینەوەی مینی چێندراو بە سەختی بریندار بوون .
بە وتەی سەرچاوەیەک، ئەم دوو منداڵە بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەر لە شاری سنە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بارودۆخی ئارشایا نوری مەترسیدار ڕاگەیەندراوە.
جێگەی باسە کە ساڵانە دەیان هاوڵاتی بەهۆی چاندنی مین لەلایەن کۆماری ئیسلامی کوردستانەوە گیانیان لەدەستدەدەن و بریندار دەبن.