هانا:لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوو ۴ کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیران برینداربوون.
رۆژی پێنج شەمە"۱۰ی مارسی۲۰۲۲"کۆڵبەرێکی کورد بەناوی"کەیوان قادری"۲۶ساڵە خەڵکی ئاوایی"رەشە هەرمێ"لە سەردەشت لەلایان هێزە چەکدارەکانی ئیران برینداربوو.
راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن,ناوبراولە کاتی کۆڵبەری لە بەرزایەکانی سنووری"باژارە"لە سەردەشت هێزە چەکدارەکانی ئیران بە تەقەی راستەوخۆ تەقەیان لێ کردوەو کە ئەندامی سکو دەستی بە توندی برینداربوەو بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی خەستەخانەی"ورمێ"کرا.
هەروەها,رۆژی سێشەممە۸ی مارسی ۲۰۲۲"سێ کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی پوریا عەبدولرەحمانی، پەژمان عەبدی و مەنسور عەبدی بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئیران لە سنووری"نەوسوود"بە توندی بریندارکران.
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا:ئەم شارۆمەندانە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری"نەوسوود"لەلایان هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیران بە بێ هیچ ئاگادارکردنەوەێک تەقەیان لەم شارۆمەندانە کردوە بەر دەستڕێژی گوللە کەوتون بە توندی برینداربوون ودواتر بۆچارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەکراون.