بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “محەمەد سارمی بیرانوەند” و “محەمەد کێشاوارز” خەڵکی بۆروجەرد سەر بە پارێزگای لوڕستان، بەشدارییان لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان دژ بە کوشتنی مەهسا ئەمینی لە لایەن حکومەتەوە لەو شارەدا کردووە, بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیران، بریندار دەبێت و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، لەوێ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.