رۆژی سێشەممە ٢٣ی خرمانانی ١٤٠٠ – (١٤ی سپتەمبری ٢٠٢١)، کرێکارێک لە کاتی کار کردندا لە بانە بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانی لەدەستداوە.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "عەزیز عەزیزپەنا" تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی بانە راگەیەندراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو لە کاتی کارکردندا لە "بڵواری مەرزبانان"ی بانە کەوتووەتە ناو چاڵاو و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە.
پێڕانەگەیشتن و گوێنەدانی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و ئەمنییەتی شوێنی کاردا، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کارە و ئەم بارودۆخە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکار لە ساڵدا بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.
