هانا: رۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (١١ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) کرێکارێک بە ناوی محەممەد قەدیمی تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی بانە لە کاتی کار کردندا لە چاڵاوێکدا لە “بۆینی خواروو” بە هۆی کەمبوونی ئۆکسیژن گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، محەممەد قەدیمی وێڕای دوو کرێکاری دیکە لە چاڵاوی باخێکدا لە خوارووی سێ رێیانی "بۆئینی خواروو" تووشی ئەم رووداوە بوون و لە کاتی گواستنەوەی ئەم سێ کرێکارە بۆ نەخۆشخانە، محەممەد قەدیمی گیانی لەدەستداوە.
تا ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە لە دۆخی تەندروستی و ناوی ئەم شارۆمەندانەی دیکە زانیاری زیاتر بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا نەهاتووە.