بانە: گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی تەزووی کارەبا 

هانا: رۆژی پێنجشەممە ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٠ – (٢٤ی ژوئەنی ٢٠٢١)، لاوێکی خەڵکی بانە لە کاتی کار کردندا بە هۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا. 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "کامڕان محەممەدزادە" کوڕی "رەحمان و گوڵچین" راگەیەندراوە. هەروەها ناوبراو خێزانداریش بووە. 

نەبوونی قانوونی کارێکی پێشکەوتوو کە ئەمنییەتی کرێکاران لە شوێنی کاردا بپارێزێ و لەلایەن دامودەزگای حکومەتیشەو پشتیوانی بکرێ و بەسەریدا رابگەن، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کارە و ئەم بارودۆخە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکار لە ساڵدا بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن.

RELATED ARTICLES

Most Popular