هانا: شەوی یەکشەممە ٢٥ی رەزبەری ١٤٠٠ – (١٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، لە روودواێکی هاتوچۆدا لە جادەی نێوان “بانە – کێلێ” پێنج کۆڵبەر گیانیان لە دەستدا و بریندار بوون.
بەپێی ئەم راپۆرتە، لەم رووداوەدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "سامان مەحموودی" و "جەماڵ مەحموودی" گیانیان لەدەستداوە. هەروەها سێ کۆڵبەریش بە توندی بریندار بوون و بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی لە بانە کراون.