بانە؛ گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەک بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا: رۆژی پێنج شەممە”٢٧ی ئوکتۆبری٢٠٢٢، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “فەریدۆن فەرەجی” خەڵکی سەقز بە هۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکان لە شاری بانە گیانی لەدەست دا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە تەرمی ئەم هاووڵاتییە لە نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی لە شاری بانەیە.
هەر لەو ڕۆژەدا، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناسنامەی "مۆتەلەب سەعیدپوور" خەڵکی بانە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان بە هۆی بەشداری کردن لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان، لەم شارە گیانی لەدەست دا.
لەم رۆژەدا بەبۆنەی چلەمین رۆژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، خەڵک ناڕەزایەتییان دەربڕی، لە ئەنجامدا ژمارەیەک هاوڵاتی برینداربوون و کەسێکیش گیانی لەدەستدا.
 

RELATED ARTICLES

Most Popular