هانا: ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٠ – (٩ی ئاگۆستی٢٠٢١) کۆڵبەرێکی کوردی تەمەن ١٩ساڵ بە هۆی هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە سەر سنوور بریندار بوو.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە "فەرهاد ئیسماعیلی" تەمەن ١٩ساڵ و خەڵکی ناوچەی پیرانشار ڕاگەیەندراوە.
بەپێی هەواڵێک کە گەیشتووە، ناوبراو لەگەڵ کاروانێک لە کۆڵبەران لەکاتی کۆڵبەری بە بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک لە لایەن هێزەکانی سەرسنووری بانەوە تەقەی لێ کراوە و لە ئاکامدا لاقی بریندار بووە.
جێگای ئاماژەیە ، دواتر ئەم کۆڵبەرە رەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەددین ئەیووبی بانە کراوە، بەڵام بەهۆی قورس بوونی برینەکەی بۆ نەخۆشخانەیەکی ورمێ گوێزراوەتەوە.