هانا: ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٠ – (٩ی ئاگۆستی٢٠٢١)، هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی لە سەر سنووری “هەنگەژاڵ”ی ناوچەی بانە، تەقەی راستەخۆیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی تر کە ناسنامەی ئاشکرا نەبووە، گیانی لەدەستداوە.
بەڵام ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی گیانی لەدەستداوە "ئومید خزری" تەمەن ٤٧ ساڵ و کوڕی عومەر، و خەڵکی مەهاباد، دانیشتووی ڕەبەت راگەیەندراوە.
هەروەها ڕۆژی هەینی ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٠ – (٧ی ئاگۆستی٢٠٢١)، کاروانێک لە کۆڵبەران لە بەرزاییەکانی سنووری "شاخەڕووخاوی" پیرانشار لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە تەقەیان لێکراوە و لە ئاکامدا ٢ کۆڵبەر بە ناوەکانی "محەممەد چووکەڵی" و "محەممەد حەسەنزادە" برینداربوون.