بانە ؛ ڕووداوی کار بووە هۆی گیانلەدەستدانی کرێکارێک

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : کرێکارێک بە ناوی “جەمال مەولوودی” خەڵکی بانە و یەکێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سنفی کرێکارانی ئەم شارە کە مانگێک لەمەوپێش بۆ هۆی ڕووداوی کارەوە  بە سەختی بریندار بووە ، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تەورێز گیانیلەدەستدا .

بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ ناوبراو مانگێک لەمەوپێش لە کاتی کارکردن بە دەزگای بەرز کەرەوە لە یەکێک لە باڵەخانەکانی بانە بە هۆی نەبوونی ئەمنیەتی شوێنی کار ،  لە کاتی کار و کەوتن لە بەرزایی تووشی برینی قورس بووه .

RELATED ARTICLES

Most Popular