بانە: چوار کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی سەر سنوور بریندار بوون 

هاوکارانی هانا لە بانەوە ئاگاداریان کردین، رۆژی سێشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٠ – (١٧ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە سنووری “سەرتەزێن”ی ناوچەی بانە، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و ٤ کۆڵبەر بریندار بوون. 

ناسنامەی ئەم چوار شارۆمەندە بەم جۆرەیە: 

١ عەبدوڵڵا بەیاندەرە 
٢ رەحیم بژی 
٣ خەلیل زۆراو 
٤ فەریدوون محەممەدزادە 

ئەم رووداوە دەوری کاتژمێر ١٩ی رۆژی سێشەممە رووداوە. شایانی باسی هەر لەم رۆژەدا دەستیان بە سەر ٣٠ ئەسپدا گرتووە و ٤ ئەسپیشیان کوشتووە. 
هاوکارانی هانا لە درێژەی ئەم راپۆرتەدا رایانگەیاند، هەر ئەو رۆژە واتە سێشەممە ٢٦ی گەلاوێژ هێزەکانی حکومەتی ئێران لە هەنگی سەر سنوور لە بارخانەی ئاواییەکانی "سەرتەزێن، شەڵمان و نەنوور" دەستیان بە سەر باری ١٦ ماشێندا گرتووە. 

RELATED ARTICLES

Most Popular