بانە: چوار چالاکی کرێکاری داوا کرانە ئیتلاعات 

هانا: لە دوو رۆژی رابردوودا ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە ٤ کەس لە چالاکانی کرێکاری ئەو شارەی بانگ کردووەتە ئیتلاعات و وێڕای لێپێچینەوە هەڕەشەیان لێ کردوون. 

رۆژی یەکشەممە ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (٣ی ژولای ٢٠٢٢)، چالاکێکی کرێکاری کورد بە ناوی "ئیبڕاهیم سولەیمانی" خەڵکی بانە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە داوا کراوە و پاش چەند کاتژمێر لێپێچینەوە و هەڕەشە و گوڕەشە لە کۆتاییدا ئازادیان کردووە. 

هەروەها رۆژی شەممە ١١ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (٢ی ژولای ٢٠٢٢) دوو چالاکی کرێکاری تر بە ناوەکانی "ناسر سەنگی" و "عەبدوڵڵا ریازی" خەڵکی بانە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە داوا کراون و پاش ٣ کاتژمێر لێپێچینەوە و هەڕەشە و گوڕەشە ئازادیان کردوون. 

لە راپۆرتێکی دیکەدا هاتووە ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە لە پێوەندییەکی تەلەفونیدا داوایان لە چالاکێکی کرێکاری دیکە بە ناوی "عەزیز ئەحمەدی" کردووە رۆژی دووشەممە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (٤ی ژولای ٢٠٢٢) سەردانی ئیتلاعات بکا. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular