بانە: هێزەکانی حکومەت کۆڵبەرێکیان بریندار کرد 

هانا: رۆژی یەکشەممە ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (٣ی ژولای ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “کەماڵ ئیبراهیمزادە” خێزاندار و باوکی دوو منداڵ و خەڵکی ئاویی “دیوالان” لە ناوچەی سەردەشت، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە سەر سنوور بریندار بوو. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو لە بەرزاییەکانی سنووری بانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە هەنگی سەر سنوور تەقەی لێ کراوە و لە ئاکامدا سەر و روخساری بە خەستی بریندار بووە. 
شایانی باسە ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی بانە کراوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular