بانە: سێ کۆڵبەر دەستبەسەر کراون  

هانا: رۆژی یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠١-(١٩ی ژوئەنی ٢٠٢٢)، هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران سێ کۆڵبەریان لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە دەستبەسەر کردووە. 

ناوی ئەم کۆڵبەرانە بەم جۆرەی خوارەویە: 

پارسا ئیبڕاهیمی تەمەن ١٦ ساڵ 
عەبدوڵڵا حەقانی 
عەتا محەممەدی خەڵکی سەقز 

بەپێی ئەم راپۆرتە ئەم سێ کۆڵبەرە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتەوە لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە گیراون و ئەشکەنجە و ئازاری زۆریش دراون. پاشان هەرسێکیان بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی حکومەت لە بانە گواستووەتەوە و تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەم شارۆمەندانە لەبەردەستدا نییە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular