بانە: مەرگی گوماناوی ژنێک 

هانا: رۆژی هەینی ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٢٦ی نوامبری ٢٠٢١)، ژنێک لە بانە بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستداوە.  

هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە راپۆرتێکدا رایانگەیاند، رۆژی هەینی ٥ی سەرماوەز کچێک بە ناوی "لالە شەهیدی" کچی محەممەد و پەروین کەریمی بە شێوەی گوماناوی گیانی لە دەستداوە. 

سەرچاوەکانی هەواڵ رایانگەیاند، هۆکاری مەرگی لالە شەهیدی خۆکوژی بووە بەڵام کۆمەڵێک سەرچاوە لە بانەوە رایانگەیاندووە، ناوبراو لەلایەن باوکییەوە کوژراوە. هەروەها لە درێژەی راپۆرتەکەدا دەڵێن باوکی لالە ئەندامی سپای پاسدارانە و مەرگی لالە بە چەک بووە. 

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا تا ئێستا هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەم شارۆمەندە کوردەی بە دروستی بۆ ئاشکرا نەبووە و هاوکارانی هانا لەم بارەوە خەرێکی لێکۆڵینەوەن. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular