هانا: ڕۆژی سێشەممە ٦ی گوڵانی ١٤٠١ – (۲٦ی ئاوریل ۲۰۲۲)، حەوت چالاکی مەدەنی و کرێکاری لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە لە بانە دەستبەسەر کراون.
ناوی ئەم شارۆمەندانە بەم جۆرەی خوارەوەیە:
١ . حەسەن عیزەتی
٢ . نیشتمان ڕەحمەتی
٣ . سەعید محەممەدی
٤ . ڕەحمان سلێمانی(عومەر)
٥ . فاتیح مەجیدی
٦ . پەروین فەلاحی
٧ . ئەفشین ڕەحیمی
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ نیشتمان ڕەحمەتی هاوسەری سەعید محەممەدی دوای چەند کاتژمێر دەستبەسەرکران و لێپرسینەوە، بۆ ماوەیەکی کاتی ئازاد کراوە و شەش شارۆمەندی دیکەش بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانەکانی ئیتلاعتی سپا لە سنە کراون.
دەستبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندانە بە بێ بڕیاری قەزایی بووە و هەروەها هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران دەستیان بەسەر کۆمەڵێک لە کەلوپەلەکانیان وەک (لاپ تۆب و موبایل)ـدا گرتووە.
تا کاتی ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتگەلێک کە دراوەتە پاڵ ئەم شارۆمەندانە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
