هانا: بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (١١ی ژولای ٢٠٢٢)، هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران هەشت شارۆمەندی خەڵکی بانەیان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویاننەوە.
ناوی ئەم شارۆمەندانە بەم جۆرەی خوارەوەیە:
١- ئەحمەد حسێنپوور ٣٠ ساڵ
٢- جەعفەر زەریفی ٢٩ ساڵ
٣- زانا میهری ٣٠ ساڵ
٤- محەممەد مەحموودزادە ٢٦ ساڵ
٥- ئارام ساڵحپوور ٢٦ ساڵ
٦- رەحمان ساڵحپوور ٣٥ ساڵ
٧- هادی محموودی ٣٥ ساڵ
٨- مەهدی نەورۆزی ٣١ ساڵ
جێگای وەبیرهێنانەوەیە هێزە ئەمنییەکانی حکومەت بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە ئەو کەسانەیان لە شوێنی کار یا لە ماڵی خۆیان دەستبەسەر کردوون.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو شارۆمەندانە بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکار و شوێنی بەندکرانیان لەبەردەستدا نییە.
