هانا: رۆژی پێنجشەممە ٧ی رێبەندانی ١٤٠٠ – (٢٧ی ژانوییەی ٢٠٢٢)، دوو برا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بانە دەستبەسەر کراون.
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم شارۆمەندانە "دانا و زانا ئەحمدپوور" خەڵکی بانەن. لە درێژەی راپۆرتەکدا هاتووە، "دانا ئەحمەدپوور" بەبێ بڕیار و بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی قۆڵبەستیان کردووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە. دواتریش براکەی واتە "زانا ئەحمەدپوور"یان لە رێگەی پێوەندییەکی تەلەفونییەوە بانگ کردووەتە ئیتلاعاتی حکومەت لە بانە و ئەویشیان دەستبەسەر کردووە.
شایانی باسە تا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم دوو برایە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی رۆڵەکانیان بێ ئاکام بووە.