بانە: دوو چالاکی کرێکاری دەستبەسەر کران  

هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لە رۆژانی رابردوودا شەپۆلێک لە گرتن و هەڕەشە لە چالاکانی کرێکاری لەلایەن ئیتلاعاتەوە لە بانە بەڕێوەچووە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، رۆژی سێشەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (٥ی ژولای ٢٠٢٢)، دوو چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی رزگار کەماڵی و سەلاح دەروێشی خەڵکی بانە، داوا کراونە ئیتلاعاتی ئەو شارە و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لێپرسینەوە و هەڕەشەیان لێکردوون. 

ریکخراوی مافی مرۆڤی هانا، پێشتریش گرتنی چوار کەس لە چالاکانی کرێکاری بانە بە ناوەکانی ئیبڕاهیم سولەیمانی، ناسر سەنگی، عەبدوڵڵا ریازی و عەزیز ئەحمەدی راگەیاندبوو. 
سەرچاوەکانی هەواڵی هانا پشتڕاستیان کردەوە ئەو چالاکە کرێکارییانە لەلایەن ئیتلاعاتەوە جگە لە لێپرسینەوە بە توندی هەڕەشەیان لێ کراوە کە نابێ لە هیچ کۆڕ و کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیدا بەشداری بکەن. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular