هانا؛ ڕۆژی یەک شەممە ۱۲ ژوئن ۲۰۲۲،کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان بریندار بوو.
ناونیشانی ئەم شارۆمەندە "ناسێح" خەڵکی ئاوایی سالوک سەر بە شاری بانە ڕاگەیەندراوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری بە بێ ئاگاداری پێش وەخت لە سنووری سەرتەزین ی بانە لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بە چەکی ساچمەای کراوەتە ئامانجو دەستی بریندار بوە و بۆ چارەسەری پزشکی بۆ ناوەندی دەرمانی بانە گوازراوەتەوە.