هانا: رۆژی دووشەممە ٢٦ی گوڵانی ١٤٠١-(١٦ی مەی ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێک بە ناوی “جەماڵ ساڵحی” تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “شەشە” سەر بە ناوچەی بانە، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بریندار کراوە و بۆ چارەسەری برینەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی سنە کراوە.
بەپیێ ئەم راپۆرتە، هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران، لە بەرزاییەکانی سەر سنووری "بڕوێشکانی" بە بێ ئاگادارکردنەوە و دەنگدان، دەسڕێژیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا دوو فیشەک بەر پشت و لاقی "جەماڵ ساڵحی" کەوتووە و بە خەستی بریندار بووە.
