هانا: رۆژی سێشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٠ – ١٣ی ژولای ٢٠٢١)، کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران پێکرا و بریندار بوو.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "سەید رەوان تیسۆ" تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی پیرانشار راگەیەندراوە.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی هاتوون، ناوبراو لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری "بڕوێشکانی" سنووری بانە، بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیران پێکرا و بریندار بوو.
شایانی باسە، ئەم شارۆمەندە کوردە بۆ چارەسەری برینەکانی رەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی ورمێ کراوە.
